بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سپا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: سەرۆک کۆماری درۆزن، تیرۆریست و منداڵکوژی ئەمریکا پاگەندەی کردووە کە سپای پاسداران دەیەوێت ئاوشیرینکەری ناوچەکە لەناو ببات و وڵاتانی ناوچەکە بخاتە زەحمەتەوە. ئەرتەشی تیرۆریستی ئەمریکا شەڕی دەستپێکرد بە کوشتنی سەد و هەشتاد منداڵی ئێرانی و تا ئێستا پێنج ژێرخانی ئاوگەیاندن لەوانە ئاوشیرینکەری دوورگەی قێشمی کردۆتە ئامانج، ئێمە کاری وامان نەکردووە.
هەروەها رایگەیاند: سەرۆک کۆماری تیرۆریستی ئەمریکا هەڕەشە دەکات کە هێرش دەکاتە سەر کارەبای ئێران و ئاساییە کە هێرش بۆ سەر کارەبا خزمەتگوزارییەکانی وەک نەخۆشخانە، تۆڕی ئاو و ئاوشیرینکەر تووشی قەیران دەکات، ئێمە تەنیا ڕامانگەیاندووە کە ئەگەر کاری وا بکەن لە تۆڵەدا هێزگەی کارەبای رژێمی زایۆنی و هێزگەکانی کارەبای وڵاتانی ناوچەکە کە بنکەی ئامریکایان تێدایە و هاوکات ژیرخانی ئابووری و پیشەسازی و وزە کە ئەمریکا پشکیتێدایە دەکەینە ئامانج گومانتان نەبێ ئەم کارە دەکەین.
ئەوەش هاتووەکە ئێوە لە نەخۆشخانەتان داوە ، ئێمە وامان نەکردووە. ناوەندەکانی فریاکەوتنتان لێدا، بەڵام کاربا لیبدەن کارەباتان لێدەدەین.
Your Comment